🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی تەندروستی: کۆنترۆڵکردنی ئاگرێکی سنووردار لە یەکێک لە نهۆمەکانی باڵەخانەی وەزارەت بێ هیچ بریندارێک

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/09 22:41

بەغداد- INA

وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە ئاگرێکی سنووردار کە لە یەکێک لە نهۆمەکانی باڵەخانەی وەزارەتەکەدا کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ کراوە بێ ئەوەی هیچ پێکانێک تۆمار بکرێت.

وەزارەتی تەندروستیلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئاگرێکی سنووردار لە یەکێک لە نهۆمەکانی وەزارەتی تەندروستیدا کەوتەوە، و لەلایەن ئێشکگرانی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە وەزارەت و وەزارەتی ناوخۆوە کۆنترۆڵ کرا".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "تیمی بەڵگەکانی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە"، ڕوونیشی کردووەتەوە کە "هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و زیانەکان تەنها ماددیی سادە بوون".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)