بەغداد- INA
وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە ئاگرێکی سنووردار کە لە یەکێک لە نهۆمەکانی باڵەخانەی وەزارەتەکەدا کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ کراوە بێ ئەوەی هیچ پێکانێک تۆمار بکرێت.
وەزارەتی تەندروستیلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ئاگرێکی سنووردار لە یەکێک لە نهۆمەکانی وەزارەتی تەندروستیدا کەوتەوە، و لەلایەن ئێشکگرانی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە وەزارەت و وەزارەتی ناوخۆوە کۆنترۆڵ کرا".
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "تیمی بەڵگەکانی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە"، ڕوونیشی کردووەتەوە کە "هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و زیانەکان تەنها ماددیی سادە بوون".

