بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، داگیرکاریی (ئیسرائیل)، ڕاگرتنی گورزەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.
بەرپرسێکی (ئیسرائیلی) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گورزەکان بۆ سەر ئێران ڕاگیراون"، ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ئەم خولەی گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا کۆتایی پێهات".
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی سەربازیی (ئیسرائیلی)یەوە گواستییەوە کە "سەرۆک وەزیرانی قەوارەکە بنیامین نەتانیاهۆ، ڕاسپاردەی ئاڕاستەی سوپا کردووە بۆ ڕاگرتنی ئامادەکارییەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئێران".