🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو: بەرزبوونەوەی ڕیتمی کارەکانی ڕاکێشانی هێڵە گوێزەرەوەکانی پڕۆژەی ئاوی خان بەنی سەعد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/08 20:20

بەغدا- INA

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو، بەرزبوونەوەی ڕیتمی کارەکانی ڕاکێشانی هێڵە گوێزەرەوەکانی پڕۆژەی ئاوی خان بەنی سەعدی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو عەممار عادل حسێن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "کارەکانی جێبەجێکردنی هێڵە گوێزەرەوەکانی پڕۆژەی ئاوی خان بەنی سەعد لە پارێزگای دیالە بە شێوەیەکی ڕێک و پێك و بە ڕیتمێکی بەرزەوە بەڕێوەدەچن، کە توانای دیزاینکراوی پڕۆژەکە (4000 م3/کژمێر)ە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە، "پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە زیندوو و خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای دیالە و لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی بەرنامەی حکومیی وەزارەتدا جێگیرکراوە، کە پێداویستیی زیاتر لە (300) هەزار کەس لە دانیشتووانی ناحیەی خان بەنی سەعد دابین دەکات، و لەسەر ڕووبەری (16) دۆنم دروستکراوە".

ئاماژەی بەوەش کرد "کارەکانی ڕاکێشانی هێڵی گوێزەرەوەی (600 ملم) هێڵی سەعادە و کەرامە بەردەوامە، لە پاڵ بەرزبوونەوەی ڕیتمی کارە مەدەنییەکانی باڵەخانەی فلتەرەکان و قوڕەکان و کارەکانی عەمباری ژێرەوی زەوی".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)