🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/08 20:20

هەولێر ـ INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پرسە وسەرەخۆی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە ، ڕایگەیاندووە کە ئەمە دەقەکەیەتی: "بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)