بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز دوای ئەوەی لەسەر ڕێگای نێوان بەغدا و بەسرە تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو، کۆچی دوایی کرد.
هەڵکەوت وەک پەیامنێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا کاری دەکرد، و بەشداری لە ڕووماڵکردنی چەندین ڕووداو و دۆسیەی گرنگی سیاسی و میدیاییدا کردبوو.