🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل هەوڵی ئاگربەستێکی دەستبەجێ دەدەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/08 16:14

بەدواداچوون ـ INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، جەختی کردەوە کە ئیسرائیل و ئێران هەوڵ بۆ ئاگربەستێکی دەستبەجێ دەدەن.

ترەمپ لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئیسرائیل و ئێران هەوڵی ئاگربەستێکی دەستبەجێ دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "گفتوگۆ کۆتاییەکانی تایبەت بە ئاشتی لە ئارادان، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی ڕێگری لەبەردەمیاندا بەهۆی نەزانی یان گەمژەییەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: "گۆشەگیری و ئابڵوقەکە وەک خۆی و بە تەواوی هێز و کاریگەرییەوە دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دەگەرێنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی، و پێویستە کارەکان بە خێرایی بەڕێوەبچن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)