بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئاگرێکیان لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە گۆڕەپانی خەلانی لە ناوەڕاستی بەغدا کوژاندووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیاید ئاماژەی بەوە کردووە : تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستبەجێ دوای وەرگرتنی ئاگادارییەکە، کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئەو ئاگرەیان کۆنترۆڵکرد کە لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە گۆڕەپانی خەلانی لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتبووەوە.
لەراگەیەندراوەکەدا ڕوونیشکراوەتەوە : باڵەخانەکە کە لە سێ نەهۆم پێکهاتووە،ئاگرەکە لە نهۆمی دووەمیدا کەوتبوویەوە، کە وەک کۆگایەکی ئامێرەکانی کامێرا و کەرەستەی تەکنیکی بەکاردەهێنرا بە ڕووبەری نزیکەی 300 مەتر چوارگۆشە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە : تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بکەن بۆ نەهۆمەکانی تری باڵاخانەکە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی تۆمار بکرێت.