🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هاوکاتی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکی ئەوروپایی لەگەڵ زێلێنسکیدا، پوتین دەڵێت پلانەکەی ترامپ دەتوانێت ببێت بە بنەمای رێککەوتن

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/05 20:05

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی ئیلیزە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، ڕۆژی 7ی مانگی شەش، سەردانی لەندەن دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا فریدریش مێرتس و سەرۆکی ئۆکرانیا زێلێنسکی.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئەم کۆبوونەوەیە ڕێگا خۆشدەکات بۆ بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی نزیک لەسەر ئەجێندای هاوبەشمان بۆ بەردەوامی پشتگیریکردن لە ئۆکرانیا و زیادکردنی گوشار لەسەر هەوڵی جەنگی ڕووسیا، چونکە ڕووسیا ڕووبەڕووی شکستی سەربازی، ئابووری و ستراتیژی بووەتەوە و هێشتا بەبێ سەرکەوتن لە هێڵی بەرەکاندا جەنگێکی خوێناوی بەردەوام دەکات."

فریدریش مێرتس، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، وتی زێلێنسکی ڕۆژی یەکشەممە لە چوارچێوەی دیداری سێ هێزی ئەورووپاییدا لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆدەبێتەوە. ئەو لەبارەی گفتوگۆ لەگەڵ مۆسکۆش وتی "ئێمە کراوەین بۆ دیالۆگ، بەڵام ئەوەی کە کەمە بریتییە لە ئیرادەی پوتین."

لە هەمانکاتدا، پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕۆژی پێنجشەممە وتی پێشنیارەکانی ئاشتی کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپەوە خراونەتەڕوو، دەتوانن بنەمای ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا بن.

پوتین لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان وتی باوەڕی وایە ترامپ "بە دڵسۆزییەوە" هەوڵدەدات ملمڵانێی ئۆکرانیا چارەسەر بکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)