🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی بازرگانی: ڕێوشوێنی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری و دابینکردنی کاڵا بە نرخی کێبڕکێ جێ بەجێدەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/05 18:20

بەغدا – INA

ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی بازرگانی ڕێوشوێنی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری و دابینکردنی کاڵاکان بە نرخی کێبڕکێ ڕاگەیاند.

محەمەد حەنوون،وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی بەرنامەی چاکسازی و کارگێڕی کە ئامانجیان بەهێزکردنی توانای کارکردن و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکانە بە هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشکرد : وەزارەت لە ئێستادا کاردەکات بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی چاودێریکردنی بازاڕەکان و بەدواداچوونی جووڵەی نرخەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی چاودێری، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە سنووردارکردنی حاڵەتەکانی قۆرخکاری و یاریکردن بە نرخەکان و پاراستنی مافی بەکاربەر.

ڕاشیگەیاند : وەزارەت جەخت دەکاتەوە لەسەر نوێکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی کارکردنی فەرمانگە جیاجیاکانی و فراوانکردنی بەکارهێنانی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ مامەڵەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتینی کارگێڕی،و هەروەها بەهێزکردنی ڕێوشوێنەکانی ئاسایشی خۆراک لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی دۆسیەی کۆگای ستراتیژی بۆ کەرەستە سەرەکییەکان و دڵنیابوون لە جێگیریی دابینکردنی پێکهاتەکانی کارتی خۆراک.

حەنوون،ئاماژەی بەوەشکرد : وەزارەت لە چوارچێوەی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، و ڕووی کردووەتە پەیڕەوکردنی ئەزموونی هایپەرمارکێتە حکوومییەکان وەک مۆدێلێکی سەردەمیانە کە کاڵای خۆراکی و بەکاربەری بە کوالێتییەکی گونجاو و نرخی کێبڕکێ دابین دەکات، لەگەڵ ڕەخساندنی بژاردەی فراوانتر بۆ هاووڵاتییان لە پارێزگا جیاجیاکاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)