کەربەلای پیرۆز - INA
کەمێک پێش ئێستا، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن بۆ تەرمی مەرجەعی ئاینی شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز لە شاری کەربەلای پیرۆز دەستی پێکرد.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین: مەراسیمی بەخاکسپاردن بۆ تەرمی مەرجەعی ئاینی شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز لە شاری کەربەلای پیرۆز دەستی پێکردووە.
پەیامنێرمان ئەوەشی خستۆتەروو : نەسەیف خەتتابی، پارێزگاری کەربەلا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگاکە و ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی حەوزەی زانستی و دانیشتووانی کەربەلا لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداریکردوون.