نێودهوڵهتی – INA
وەزارەتی وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتنی ویلایەتە یەکگرتووەکان و شانشینی عەرەبستانی سعودیی بۆ ڕێککەوتنێکی مێژوویی لە بواری هەماهەنگیی ئەتۆمیدا ڕاگەیاند، لەگەڵ ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەیەکی دووقۆڵیی هاوپێچ دەربارەی زامنتنامەکان.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەردوو ڕێککەوتنەکە بنەمای یاسایی بۆ هاوبهشی ستراتیژی دادەنێن کە بۆ چەندین دەیە درێژ دەبێتەوە و بەهایەکەی لە ملیارەها دۆلار تێپەڕ دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجیان بەهێزکردنی ژمارەیەک ئامانجی ئابووری و ستراتیژیی ئەولەوییەتمەندە، لەوانەش پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژه بهوهیش كرا کە هاوبهشی ئەمریکی-سعودی بەشدار دەبێت لە فراوانکردنی هەناردەکردنی تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئەمریکی، جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتننامەی شەریکایەتییەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمریکی بۆ پێداچوونەوەی بەپێی ڕێکارە قانونییە پەسەندکراوەکان.