بەغداد – INA
وەزیری تەندروستی عەبدولحوسێن موسەوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنمایی دا بە تەواوی بەڕێوەبەرە گشتییەکان کە ڕۆژی سێشەممەی هەموو هەفتەیەک تەرخان بکەن بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران.
وەزارەتی تەندروستی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه"وەزیری تەندروستی عەبدولحوسێن موسەوی ڕێنمایی داوە بە تەواوی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگەکانی تەندروستی لە بەغداد و پارێزگاکان و شاری پزیشکی، بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی سێشەممەی هەموو هەفتەیەک تاوەکو ببێتە (ڕۆژێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران و چاوپێكهوتنی داواکاری و پێداویستییەکانیان) و سەرقاڵنەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بە هیچ چالاکییەکی تر لە ماوەی ئەم ڕۆژەدا."
بەپێی راگهیندراوهكه، وەزیری تهندروستی، ئهوهیش وت کە "ئەمە وەک كارنامهیهكی کاری نەگۆڕ هەژمار دەکرێت بە لەبەرچاوگرتنی تێپەڕاندنی ئەو سياقانەی کە ژمارەکان دیاری دەکەن، و پێشوازیکردنەکە لە هۆڵێکی گونجاودا دەبێت لەگەڵ بەدواداچوونی جددی بۆ داواکاری و سكاڵاكانیان."