🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وتەبێژی فەرماندەی گشتی: فەرماندە سەربازییەکان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و گۆڕانکاری لە پۆستەکانیان دەنگۆن و راستنین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/05 15:32

بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی، لیوا سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،جەختی لەوە کردەوە کە فەرماندە سەربازییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.

نوعمان،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوە : لە سۆشیاڵ میدیاکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گۆڕانکاری لە پۆستەکانی فەرماندە باڵاکانی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، جەخت دەکەینەوە کە هەرچییەک لەبارەی لادان،و دامەزراندن، یان ئاڵوگۆڕکردنی ئەم پۆستانە دەگوترێت، بە تەواوی بێ بنەمایە و هیچ ڕاستییەک بونی نییە.

هەروەک ڕوونیکردەوە : کە فەرماندە ئێستاکان بەوپەڕی لێهاتوویی و تواناوە بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکانیان، بەپێی ئەو پلانە ستراتیژییانەی پەسەند کراون بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

وتیشی: داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا دەکەین پێویستە ورد و وریابن و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ دەستکەوتنی زانیاری.

هەروەک داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد : پشت بە هەواڵە بێ سەرچاوە نەبەستن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)