🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی مەرجەعی ئایینی شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/04 16:20

بەغدا - INA

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی ئایینی شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز دەربڕی.

بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوە ڕایگەیاند: بەبۆنەی کۆچی دوایی جەنابی ئایەتوڵڵا عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی مەقامی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی و تەواوی عێراقییەکان و موسڵمانان دەکەین.

هەروەها وتیشی: "لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی فراوانی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت. إنا لله وإنا إليه راجعون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)