🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادوەر زێدان سوپاسی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە و عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی ئیمام عەلی دەکات بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 21:53

بەغداد- INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپاسی خۆی ئاراستەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە و بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی ئیمام عەلی کرد، بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی و جێبەجێکردنی دەستوور و یاسا لە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، سوپاسی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە و بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی ئیمام عەلی کردووە بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی و جێبەجێکردنی دەستوور و یاسا و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی و بانگەوازی عەقڵ و داواکارییە نیشتمانییە دڵسۆزانەکان بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، کە سەرۆکی ئەنجومەن لە گوتارەکەیدا لە ڕێککەوتی ٤ / ١ / ٢٠٢٦ جەختی لێکردبووەوە".

بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆکی ئەنجومەن داوای لە گروپەكانی تری مقاومە کردووە کە "پەیوەندی بە براکانیانەوە بکەن کە ڕەزامەندییان لەسەر ئەمە دەربڕیوە، لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵایەتی".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)