بەغداد –INA
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران فەرهاد ئەمین ئەتروشی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی جەژنی غەدیری کرد، و بەها و بنەماکانی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب (سەلامی خوای لێبێت) وەبیرهێنایەوە.
ئەتروشی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بەبۆنەی جەژنی غەدیری پیرۆزەوە، بەرزترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراقی بەڕێزمان، و مەقامی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی، و سەرجەم یادکەرەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە دەکەم، و لە خوای گەورە و میھرەبان داواکارم وڵاتەکەمان بەسەر بکاتەوە بە دەستکەوتی زیاتری ئاسایش، سەقامگیری، ئاشتی و گەشەسەندن".
ئەوەشی خستەڕوو: "لە کاتی زیندووکردنەوەی ئەم یادە بۆنخۆشەدا، ئەو بەها و بنەما باڵایانە بەبیردەهێنینەوە کە ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب (سەلامی خوای لێبێت) چەسپیاندوونی، کە لە پێشەنگیاندا دادپەروەری، یەکسانی و لێبوردەیی هەن، بە شێوازێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراقی ئازیزماندا".