بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکی ڕاگەیاند کە لەناو کۆگایەکی ماددە پلاستیکییەکان لە ناوچەی جەمیله لە شاری سەدر، لە ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت کەوتبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگرکەوتنەوەیەک بکوژێننەوە کە لەناو کۆگایەکی ماددە پلاستیکییەکان لە ناوچەی جەمیله لە شاری سەدر، لە ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت کەوتبووەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەستبەجێ دوای پێگەیشتنی زانیاری لەسەر کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پسپۆڕ و پشتیوانی ڕەوانەکرد، و سەرکەوتوو بوو لە دروستکردنی گەمارۆیەکی مەیدانیی توند بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بۆ کۆگا و دوکانە بازرگانییەکانی هاوسێی".
ڕوونیشیکردەوە: "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە پرۆسەی چوونەناوخۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا بۆ گەیشتن بە چەقی ئاگرەکە لە دڵی کۆگاکەدا، ئەمەش وای لێکردن کۆنترۆڵی تەواوی ئاگرەکە بکەن و پرۆسەی ساردکردنەوەکە تەواو بکەن، و ڕووداوەکەش هیچ زیانێكی گیانی نەبووەو زیانەکان تەنها ماددی بوون".