🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری پەیوەندییەکان و ئەبو کلەل جەخت لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی دۆسییەكانی جێی بایەخی هاوبەشن دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 15:59

بەغداد – INA

وەزیری پەیوەندییەکان مستەفا جەبار سەند، و سەرۆکی دەزگای ڕاپەڕاندنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەلیغ ئەبو کلەل، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیان لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانە کردەوە کە جێی بایەخی هاوبەشن.

وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وەزیری پەیوەندییەکان، مستەفا جەبار سەند، پێشوازیی کرد لە سەرۆکی دەزگای ڕاپەڕاندنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، بەلیغ ئەبو کلەل."

بەپێی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر "گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا، لە ڕوانگەی بنەمای هاوبەشیی کارا و چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی کەرتی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێن."

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرۆکی دەزگای ڕاپەڕاندنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی وەزیر کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەرگرتنی ئەرکەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان"، و هیوای "سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)