🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان جەخت لەسەر پێویستیی تەواوکردنی کابینەی وزاری دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/02 23:38

بەغداد - INA

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، جەختیان لەسەر پێویستیی تەواوکردنی کابینەی وزاری کردەوە بە شێوازێک کە وەڵامدەرەوەی خواست و تطلعاتی هاووڵاتیان بێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد، چاوی کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، و لە دیدارەکەدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانەکە و چەندین دۆسیە و پرسی نیشتمانی کرد."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌: "هەردوولا لە کاتی دیدارەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا، سەرڕای پێویستیی تەواوکردنی کابینەی وزاری، بە شێوازێک کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی هاووڵاتیان بێت و کارایی ئەدای حکومی بەهێز بکات."

هاوکات هەردوولا قورساییان خستە سەر "گرنگیی بەردەوامبوون لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن و هاوتەریبن لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان و تەواوکاریی ڕۆڵی نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییاتەکان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)