🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بێ وەستان بەردەوامن؛ کاتی ئەوە هاتووە تاران ڕێککەوتن بکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/02 22:59

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەستاون، نادروست و هەڵەیە و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بە بێ وەستان بەردەوامە.

ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سوشیال نووسیویەتی، گفتوگۆکان "چوار ڕۆژ پێش ئێستا، سێ ڕۆژ لەمەوبەر، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، دوێنێ و ئەمڕۆ" بەردەوام بوون و هەرگیز نەوەستاون. ئاماژەی بەوەشدا ڕوون نییە کە دەرئەنجامی ئەو دانوستانانە چی دەبێت، بەڵام جارێکی دیکە داوای لە تاران کرد کە کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بکات.

سەرۆک ترامپ لە پەیامەکەی ڕوو لە کۆماری ئیسلامیی وت "کاتی ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێت بگەینە ڕێککەوتن، ئێوە 47 ساڵە لەسەر ئەم ڕێگایەن و ناتوانرێت ڕێگە بدرێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت."

لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ترامپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە دانوستانەکان بەردەوامن و ئیدارەکەی هێشتا لە هەوڵی ڕێککەوتندایە لەگەڵ ئێران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)