بەغداد – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی زەیدی، جەختی لە پێزانینی خۆی کردەوە بۆ ئەو هەنگاوە بەرپرسیارانەی کە شیبل زەیدی، و کەتائیبی ئیمام عەلی (سەلامی خوایان لێبێت)، لە ڕێگەی پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پێکهاتەکانی حەشدی شەعبیدا ناویانە.
زەیدی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه :"لە چوارچێوەی کارکردنی نیشتمانیی هاوبەشدا، بە مەبەستی بەهێزکردنی سەروەریی عێراق، و پاڵپشتیکردنی ڕۆڵی هێزە چەکدارەکانمان بە پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە، جەخت لەسەر پێزانینی خۆمان دەکەینەوە بۆ ئەو هەنگاوە بەرپرسیارانەی کە شیبل زەیدی و برایان لە کەتائیبی ئیمام عەلی (سەلامی خوایان لێبێت) ناویانە، لە ڕێگەی پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی، و دەستبەجێ دەستکردن بە ڕێکارەکانی قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانیدا، کە گوزارشت لە ئیرادەی گەلی بەڕێزی عێراق بە سەرجەم پێکهاتە تەبا و براکانییەوە دەکات."
ههروهها ئهوهیش هاتووه : "ئەم هەنگاوە کە هاوتەریبە لەگەڵ ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی، و گونجاوە لەگەڵ دەستوور و لەپێشینەکانی کارنامەی وزاریی حکومەتدا کە پاراستنی بەرژەوەندیی عێراق دەچەسپێنێت، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەروەریی نیشتمانی، و پتەوکردنی ژینگەی کار، وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی گەشەپێدان، سەرڕای بەرزکردنەوەی دەرفەتەکانی گەشەسەندن، بەو شێوازەش دەستکەوتەکانی ئاسایش و سەروەری دەپارێزێت کە عێراقییەکان لە پێناویدا خوێنی پاک و قوربانیی بەنرخیان بەخشیوە".