🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری یەکەمی جەزائیرەوە پێدەگات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/02 13:14

بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری یەکەم لە جەزائیرەوە پێگەیشت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری یەکەم لە کۆماری جەزائیری دیموکراتی گەلی، سەیفی غەریب پێگەیشتووە، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهێنانی حکومەت، و هیوای سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی بۆ زەیدی لە ئەرکەکانیدا خواستووە".

غەریب لە نامەی پیرۆزباییەکەیدا "ئامادەیی حکومەتەکەی دەربڕیوە بۆ کارکردنی دووقۆڵی بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا، و بەرزکردنەوەیان بۆ باڵاترین ئاست، لە پێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیاندا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)