🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری بازرگانی بە وەرگرتنی 4.8 ملیۆن تۆن کۆتایی هاتنی وەرزى بازاڕکردنی گەنمی ڕاگەیاند

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 00:44

بەغدا – INA

وەزیری بازرگانی، مستەفا نزار عانی، کۆتایی هاتنی وەرزی بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە کۆی گشتی بڕی وەرگیراو گەیشتووەتە چوار ملیۆن و هەشت سەد هەزار تۆن.

وەزیر لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "ئەو بڕانەی کە وەریان نەگیراوە، چ لە ناو پلانی کشتوکاڵیدا بن یان لە دەرەوەی پلانەکە، ڕێگەیان پێدەدرێت بگوازرێنەوە لە نێوان پارێزگاکاندا و لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا مامەڵەیان پێوە بکرێت، جگە لەوەش دەرگای هەناردەکردنی بڕە زیادەکان دەکرێتەوە دوای تەواوکردنی یەکلاکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکان، بەجۆرێک کە زامنی دابینکردنی کۆگای ستراتیژی بکات تا دەستپێکردنی وەرزی بازاڕکردنی داهاتوو."

عانی ڕێزی لەو هەوڵە گەورانە گرت کە جووتیاران و وەرزێرانی عێراق داویانە لە سەرخستنی وەرزەکەدا، و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ دەزگا ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکاندا بۆ ئەو پاڵپشتییەی پێشکەشیان کردووە کە بەشداربوو لە ئاسانکاریی پرۆسەکانی وەرگرتن و بازاڕکردندا، هەروەها ستایشی هەوڵە دیارەکانی کادیرانی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە و کارمەندانی مەڵبەندەکانی بازاڕکردنی کرد، کە ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنەدا.

وەزیر جەختیشی کردەوە کە وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە لە بەدواداوچوونی ڕێکارەکانی سەرفکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران، و ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕۆژانی داهاتوو شایەتی ڕادەستکردنی ژەمە پارەیەکی نوێی شایستەکان دەبێت، وەکو پابەندبوونی وەزارەت بەرامبەر بە مافی جووتیاران و بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)