🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ: ئەحمەد شەرع ئارەزووی شەڕی دژ بە حزبوڵا دەکات، منیش بیری لێ دەکەمەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/22 01:02

ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کرد.

دوای گەییشتنی عەون، هەردوو سەرۆک پرسیاری ڕۆژنامەوانانیان وەرگرت و وەڵامیان دانەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری شەڕکردنی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵای لوبنان، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ''هێنانی سوریا بۆ لێدان لە حزبوڵا بیرۆکەیەک بوو. نێوانمان لەگەڵ سەرۆکی نوێی سوریا تا بڵێی خۆشە. ئەو ئیشی باشی کردووە بۆ یەکگرتوویی سوریا. سەرۆکی لوبنانیش لەوانەیە هەمان کار بکات.''

هەروەها گوتی، ''سەرۆکی سوریا حەز دەکات بچێت و دژی حزبوڵا شەڕ بکات و ماوەیەکی زۆریش شەڕی لە دژیان کردووە. منیش بیر لەو بابەتە دەکەمەوە.''

دۆناڵد ترامپ ڕاشیگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەکشێنەوە.

لە ئێستادا سوپا و حکومەتی لوبنان هیواخوازن سوپای وڵاتەکەیان لە هەموو سوریا دەسەڵاتی هەبێت و بۆ ئەمەش چەکدارانی حزبوڵا بوونەتە بەربەستێک کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

لە چەندین قۆناغی مێژووییدا پێکدادان لە نێوان ئەو چەکدارانە و سوپای ئیسرائیل ڕووی داوە.

‌حزبوڵا لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا و چەندین وڵاتی جیهاندایە. یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی ئیسرائیلیش بۆ کشانەوە لە باشووری لوبنان چەککردنی ئەو گرووپەیە.

لە کۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ترامپ ڕایگەیاند کە ئەگەر خزمەت بە ئاشتی لەناوچەکەدا بکات، ئەو دەکرێت تەنانەت لەگەڵ حزبوڵاش کۆ ببێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)