🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

گرینگی خۆراکە سروشتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و تەندروستی جەستە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/31 17:17

بەدواداچون – INA

هەوکردنی درێژخایەن یەکێکە لە دیارترین کێشە تەندروستییەکان کە پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ،و شەکرە و تێکچوونی سیستەمی بەرگری،ئەمەش وای لە شارەزایان کردووە جەخت لەسەر ڕۆڵی خۆراک بکەنەوە لە خۆپاراستن و باشترکردنی تەندروستی گشتی.

توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادکردنی هەندێک خۆراکی سروشتی بۆ سیستەمی خۆراکی ڕۆژانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی هەوکردن و بەهێزکردنی بەرگری جەستە، بەتایبەت کاتێک خواردنی شەکر و بەرهەمە خۆراکییە ئامادەکراوەکان کەمدەکرێتەوە.

1. ماسییە چەورەکان:-

ماسییە چەورەکان،وەک سەلمۆن، و سەردین و ماکریل، لە پێشەنگی ئەو خۆراکانەن کە دژی هەوکردن کاردەکەن،و ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا 3 کە بەشدارن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ماددە هەوکردنەکان و پشتگیریکردنی تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.

2. زەیتی زەیتونی خاوی بێگەرد

زەیتی زەیتونی خاوی بێگەرد ناسراوە بە بوونی پێکهاتە ڕووەکییە کاریگەرەکان تێیدا، دیارترینیان «ئۆلیۆکانساڵ»ە، کە خاوەنی تایبەتمەندی دژە هەوکردنە، ئەمەش وایکردووە ببێتە کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە سیستەمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست.

3. سەوزە گەڵادارەکان

سەوزە گەڵادارەکان، وەک سپێناخ،و جەرجیر و کەلەرم،جیادەکرێنەوە بە چڕییەکی بەرزی ڤیتامین، کانزاکان و دژە ئۆکسێنەرەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن و پشتگیریکردنی کارایی سیستەمی بەرگری.

4. توو، توو بە هەموو جۆرەکانییەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پێکهاتەکانی «ئەنتۆسیانین»ە، کە دژە ئۆکسێنەری بەهێزن و بەشدارن لە پاراستنی خانەکان لە تێکچوون و کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردن لەناو جەستەدا.

5. چەرەسات: بەکارهێنانی بەردەوامی چەرەسات، وەک بادەم و گوێز،یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدات بەهۆی ئەوەی چەوری تەندروست و ڕیشاڵ و ماددە دژە ئۆکسێنەرەکانی تێدایە، جگە لە ڕۆڵیان لە بەهێزکردنی تەندروستی دڵ.

6. تەماتە : تەماتە ماددەی «لیکۆپین»ی دژە ئۆکسێنەری تێدایە، کە پەیوەستە بە کەمکردنەوەی هەوکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گوشاری ئۆکسێنەر، سوودەکەشی زیاتر دەبێت کاتێک دوای کوڵاندن دەخورێت.

7. زەردەچەوە : زەردەچەوە پۆلێن دەکرێت بە یەکێک لە بەناوبانگترین خۆراکەکان بۆ دژایەتیکردنی هەوکردن، چونکە ماددەی «کۆرکومین»ی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لەو ڕێڕەوانەی دەبنە هۆی هەوکردن و ڕەنگە بەشدار بێت لە پشتگیریکردنی کۆنترۆڵکردنی هەندێک نەخۆشی درێژخایەن.

8. زەنجەبیل : زەنجەبیل خاوەنی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنە بەهۆی پێکهاتە چالاکەکانی وەک «جەنجەرۆڵ» و «شۆگاوڵ»، کە یارمەتی ڕێکخستنی وەڵامی بەرگری دەدەن و سنووردارکردنی هەوکردن.

9. چای سەوز : چای سەوز بە یەکێک لە خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە پۆلیفینۆڵ و دژە ئۆکسێنەرەکان دادەنرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی تەندروست کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و پشتگیریکردنی بەرگری و پاراستنی تەندروستی دڵ.

ڕاسپاردە تەندروستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە سوود وەرگرتنی تەواو لەم خۆراکانە لە چوارچێوەی سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگ و شێوازێکی ژیانی تەندروستدا بەدیدێت، کە چالاکی جەستەیی بەردەوام و دوورکەوتنەوە لە خووە خۆراکییە ناتەندروستەکان لەخۆدەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)