🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تەسەنیم: دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن هەندێک گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/29 15:56

بەدواداچوون - INA

ئاژانسی "تەسەنیم"ی ئێرانی، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند: دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن هەندێک گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە: "دەقەکە تاوەکو ئەم ساتە بە شێوەیەکی کۆتایی یەکلا نەکراوەتەوە، و کاتێک تەواو کرا بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت".

ئەو سەرچاوەیە ڕووداوەکانی زیاتر ڕوون کردەوە و وتی: "ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەندێک لە میدیا ڕۆژئاواییەکان لەبارەی یاداشتەکەوە بڵاویان کردووەتەوە وردبین نین"، ئاماژەی بەوەشکرد: "دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەگەری، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە".

رونیشیكردەوە: "ڕاگەیاندنی فەرمی فۆرمۆڵە و دەقە کۆتاییەکە، دەستبەجێ دوای پەسەندکردنی بە تەواوی ئەنجام دەدرێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)