بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، سەرکەوتنی پرۆسەی تەواوبوونی گەیشتنی حاجیانی بۆ مەشعەری مینا ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "سەرکەوتنی تەواوبوونی گەیشتنی حاجیان بۆ مەشعەری مینا ڕادەگەیەنین"، لە هەمان کاتدا ڕوونی کردەوە کە "قۆناغی یەکەمی پلانی حەج جێبەجێ کراوە".
ئەوەشی خستە ڕوو کە "لایەنە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بۆ تەواوکردنی گەشتی مەشعەرە پیرۆزەکان، کە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە دەستپێدەکات بە بەڕێکەوتنی حاجیان بۆ وەستان لە عەرەفە و پاشان بەڕێکەوتنیان (نەفرە) بەرەو موزدەلیفە".
لەلایەن خۆشییەوە، وەزارەتی تەندروستیی سعوودیە جەختی کردەوە کە "دۆخی تەندروستیی حاجیان جێگیرە، و هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیی گشتگیر (پەتا) لە نێوان حاجیاندا تۆمار نەکراوە".