بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،محەممەد نووری ئەحمەد،وەزیری پیشەسازی و کانزاکان لە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت، 10 ڕاسپاردەی بۆ پەرەپێدانی ئاستی کارکردن و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان دەرکرد.
وەزارەتی پیشەسازی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "محەممەد نووری ئەحمەد"وەزیری پیشەسازی و کانزاکان ، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت و پێکهاتە گشتییەکانی سەر بەو وەزارەتە ئەنجامدا،بۆ تاوتوێکردنی پێشینەکانی قۆناغی داهاتوو، و پەرەپێدانی ئاستی کارکردن لە سەرجەم پێکهاتەکاندا.
وەزارەتی پیشەسازی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە : کە لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسیە تاوتوێ کران کە پەیوەندییان بە میکانیزمی کارکردن لە وەزارەت و ئاستەنگ و چارەسەرەکانەوە هەبوو، هەروەها کۆبوونەوەکە چەند ڕاسپاردەیەکی دەرکرد کە دیارترینیان ئەمانەن:
- دەرکردنی ژمارەیەک ڕاسپاردەی ڕێکخراوەیی و کارگێڕی بۆ خێراکردنی ڕاپەڕاندنی مامەڵەکان.
- پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری بۆ لێکۆڵینەوە لە میکانیزمەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت بە مەبەستی ئاسانکاری ڕێکارەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و بیرۆکراسی.
- بەدواداچوون و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی کارگەکانی خشت، و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای واست بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە.
- کاراکردنی لایەنی بازاڕگەری و ڕاگەیاندن بۆ ڕیکلامکردن بۆ بەرهەمە نیشتمانییەکان.
- هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان و ئەنجومەنی نوێنەران بە جۆرێک کە پشتیوانی لە جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی وەزارەت بکات.
- هەماهەنگی لە نێوان بەشەکانی وەزارەت و پێکهاتەکانیدا.
- بەدواداچوونی سکاڵا و پێشنیارەکانی هاووڵاتییان و فەرمانبەران و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنیان بەپێی چوارچێوە یاسایی و کارگێڕییەکان.
- گرنگیدان بە دۆسیەی سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی ژینگەیەکی کاری سەلامەت لە شوێنەکانی کار و بەرهەمهێناندا.
- کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پراکتیکی،لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئاستەنگەکانی بەردەم ژمارەیەک پڕۆژەی پەککەوتوو.
- بەهێزکردنی توانای کێبڕکێکردنی بەرهەمی نیشتمانی و کرانەوە بەڕووی دامەزراوە حکومییەکان بۆ فراوانکردنی هاوکاری هاوبەش.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە ژمارەیەک دۆسیە تاوتوێ کران کە لە کاتی کۆبوونەوەکەدا خرانە ڕوو، و کارکرا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، بە جۆرێک کە لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەت لە پەرەپێدانی ئاستی دامەزراوەیی و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان بگونجێت.