بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، جەختی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، لە کاتێکدا ستایشی هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی بنبەستی سیاسی لە وڵاتدا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی، سەید حەکیم ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : ئێوارەی ئەمڕۆ ، سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، پێشوازی لە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران، کە تێیدا سەید حەکیم ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی بنبەستی سیاسی لە وڵاتدا دەدرێن.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەید حەکیم ،جەختی کردەوە کە عێراق قۆناغێکی زۆر سەختی لە ڕووی سیاسییەوە تێپەڕاندووە، بەڵام ڕووبەڕووی تەحەدا ئابووری و دارایی جددی دەبێتەوە لە سایەی دابەزینی داهات و کەمیی نەختینە، و جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی هەڵوێستەکان و تەواوکاریی ئەرکەکان لە نێوان هەموو لایەنەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کاریگەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەید حەکیم جارێکی تر داوای کرد ئەم قۆناغە بەکاربهێندرێت بۆ هەمەجۆرکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی، و چالاککردنی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی.
هەروەك ئاماژەی بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەسەر بنەمای سازشکردن بۆ بەرژەوەندی گشتی کە ئەمە کاتێک دەبێتە مومکین کە ئیرادەیەکی ڕاستەقینە لای هەموو لایەنەکان هەبێت بۆ چارەسەرکردن بەپێی حوکمەکانی دەستوور و یاسا.