🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک ترامپ سوپاسی هێزەکانی سیکرێت سێرڤس و چەسپاندنی یاسا دەکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/24 19:32

سەرۆک دۆناڵد ترامپ سوپاسی ‌دەزگای ئاسایشی کۆشکی سپی (سیکرێت سێرڤس) و هێزەکانی چەسپاندنی یاسا دەکات بۆ " ئەو کارە خێرا و پیشەییانەی ئەم ئێوارەیە [ئێوارەی شەممە] دژی چەکدارێک لە نزیک کۆشکی سپی ئەنجامدرا."

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیەڵی خۆی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕایگەیاندووە کە هێرشبەرەکە مێژوویەکی توندوتیژی هەبووە و ڕەنگە مەبەستی هێرشەکەی کۆشکی سپی بووبێتە کە بە "بەنرخترین پێکهاتەی " وڵاتەکە ناودێری کردوو.

ترامپ دەشڵێت "چەکدارەکە دوای ئاڵوگۆڕی تەقە لەگەڵ ئەندامانی سیکرێت سێرڤس لە نزیک دەروازەکانی کۆشکی سپی گیانی لەدەستداوە."

سەرۆک دەشڵێت ئەم ڕووداوە مانگێک دوای ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی ڕوویداوە و ئەوە نیشان دەدات کە چەندە گرنگە بۆ هەموو سەرۆکەکانی داهاتوو پارێزراوترین شوێن لە واشنتن دی سی مسۆگەر بکەن دەشڵێت " ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەمان داوای دەکات.!"

ئێوارەی ڕۆژی شەممە پیاوێک لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی پۆلیسی کۆشکی سپی نزیک بووەوەو دەستی بە تەقەکرن کرد لە هێزەکانی پاراستنی کۆشکی سپی. پاش ئاڵوگۆڕی تەقە لەگەڵ هێزەکاندا کوژرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)