🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبووسی لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی کەرتی ئاو دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 16:35

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ، موسەنا تەمیمی،وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانانیان تاوتوێ کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتی ئاو دەبنەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: "هەیبەت حەلبووسی" سەرۆکی پەرلەمان ،پێشوازی لە ،موسەنا تەمیمی ، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کراوە، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە پشتگیریکردنی پلان و بەرنامەکان بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتی ئاو دەبنەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)