بەغدا – INA
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، لەگەڵ سەرۆکی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان، یاسر سخێل مالیکی، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و پاڵپشتیکردنی حکومەت کردەوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاریەکەیدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، جەنابی شێخ قەیس خەزعەلی، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە یاسر سخێل مالیکی، سەرۆکی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان کرد."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووهكه: "لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی وەزاری تاوتوێ کران، بەجۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئەدا و کارکردنی حکومەت، و پاڵپشتیکردنی حکومەتی سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدی، لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات."