🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

واڵ ستریت ژۆرناڵ: ترامپ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە مافی خۆی دەزانێت

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/24 04:11

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بە یاریدەدەر و هاوتاکانی ڕاگەیاندووە ئەگەر ڕێژیمی ئێران پابەند نەبێت بە "رێککەوتنی کاتی"ییەوە، مافی خۆیەتی دەست بە هێرشەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بکاتەوە.

پێشتر ئێوارەی ڕۆژی شەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای پەیوەندی کردن بە سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، ڕایگەیاند وردەکاری "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ ئاشتی" لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەم نزیکانە ڕادەگەیەنرێت و تەنگەی هورمز دەکرێتەوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارسی سەر بە سوپای پاسداران لە وتارێکدا کە دوای پۆستەکەی سەرۆکی ئەمەریکا لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە ئێران کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر تەنگەی هورمزدا هەیە و ڕایگەیاندووە کەشتییە بازرگانییەکان وەک جاران بەو تەنگەیەدا تێناپەڕن.

ئەو ئاژانسە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکای ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بە مانای گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ نییە.

ترامپ لە دوایین پۆستی خۆیدا لە تروث ڕایگەیاند "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن" لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام زۆری نەماوە و وتیشی تەنگەی هورمز دەکرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)