🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەواڵەکان باس لە تەقەکردن لە نزیک کۆشکی سپی دەکەن

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/24 03:11

میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن دەنگی تەقە لە نزیک کۆشکی سپی بیستراوە.

تیمی ئاسایشی کۆشکی سپی دەڵێت تەقەکردنەکە لە نزیک شەقامی 17و شەقامی پێنسیلڤانیا لە نزیک کۆشکی سپی ڕوویداوە.

بەڕێوەبەری ئێف بی ئای کەش پاتێڵ لە شوێنی ڕووداوەکەیە و دەڵێت پشتگیری لە تیمی ئاسایشی کۆشکی سپی دەکات.

کەش پاتێل دەڵێت "پۆلیسی ئێف بی ئای لە کۆشکی سپی جێگیرکراون و پشتگیری لە هێزەکانی ئاسایشی کۆشکی سپی دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی تەقەکردنەکە لە نزیک کۆشکی سپی."

هەروەها پەیامنێرێکی کەناڵی ئەی بی سی نیوز بەناوی سێلینا وانگ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە لە کاتی ڕووداوەکەدا تۆمار کراوە.

هێزەکانی ئاسایش لە چواردەوری کۆشکی سپی بڵاوبوونەتەوە و بەشێکی ناوچەکەیان بەرەو ڕووی هاتوچۆ داخستووە.

فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە هێزەکانی دەزگای ئاسایش چەکدارێکیان دەستگیرکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند جارێک لە لای ڕۆژئاوای کۆشکی سپی تەقەی کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)