بەرپرسێکی پۆلیس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕادەگەیەنێت تۆمەتبارێکی تەقەکردن لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە تۆمەتبارەکە لە خاڵێکی پشکنینی نزیک کۆشکی سپی نزیکبووەتەوە و تەقەی لە ئەفسەرەکان کردووە.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس، هیچ کام لە ئەفسەرەکان بریندار نەبوون.
میدیاکانی ئەمەریکا هەواڵی تەقەکردنیان لە نزیک باکووری کۆشکی سپی ئێوارەی شەممە بڵاوکردەوە.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی بی ئێس و بەپێی هەواڵنێران، نزیکەی بیست جار دەنگی تەقە دوای کاتژمێر 6ی ئێوارە بە کاتی واشنتن بیستراوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن دەنگەکان لە بەشی بینای جێبەجێکاری ئایزنهاوەر لە کۆشکی سپییەوە بیستراوە.