بەغداد – INA
ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا.
ئەنجومەنەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "گەرمترین پیرۆزبایی و تبریک ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا، هیوای بەردەوامیی سەرکەوتن و سەرپێکەوتنیان بۆ دەخوازین لە شەکاندنەوەی ئاڵای عێراق بە بەرزی لە مەیدانە وەرزشییەکاندا، هاوکات بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتانەی کە شایستە بە مێژووی تۆپی پێی عێراق و هیوای هاندەرە دڵسۆزەکانی بێت، و بتوانن متمانەی شەقامی وەرزشیی عێراقی بەدەستبهێنن."