🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شاندی دانوستانکاری ئێران: ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشنیازێکی نوێی ناردووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/20 22:20

بەدواداچوون ـ INA

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاندی دانوستانکاری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد: واشنتۆن لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکیستانییەوە دەقێکی نوێی پێشکەش کردووە.

ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەکەوە گواستوویەتیەوە: "واشنتۆن لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکیستانییەوە دەقێکی نوێی پێشنیازکراوی پێشکەش کردووە."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "نێوەندگیرە پاکیستانییەکە کە ئێستا لە تارانی پایتەختە، هەوڵدەدات بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان دەقەکان،" ڕوونیشیکردەوە: "تاران تاوەکو ئێستا وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمریکای نەداوەتەوە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)