🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حزبوڵڵا ئاگربەست ڕەتدەکاتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/04 21:17

حزبوڵڵا ڕۆژی پێنجشەممە ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی لوبنانی ڕەتکردەوە و داوای کشانەوەی تەواوی ئیسرائیلی لە لوبنان کرد.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە حکومەتەکانی ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئەوە رێککەوتن ئاگربەستی نێوانیان نوێ بکەنەوە بە مەرجێک حزبوڵڵا هێرشەکانی خۆی لە باشووری لوبنان ڕابگرێت.

نەعیم قاسم، سەرکردەی حزبوڵڵا، لە ڕاگەیاندنێکی نووسراودا کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی خوێندرایەوە، وتی داواکاریی ڕێککەوتنەکە بۆ کشانەوەی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، بە مانای "تەسلیم بوون، شکست و بەدیهێنانی ئامانجەکانی دوژمن" دێت.

ئەو هەروەها زیادیکرد کە حزبوڵڵا ئێمە بە هیچ لایەنێک بەڵێنی نەداوە کە شەڕ بوەستێنێت.

ئەو رێککەوتنە، بەپێی ڕاگەیاندنێکی هاوبەش کە لەلایەن حکومەتەکانی ئیسرائیل، لوبنان و ئەمەریکاوە بڵاوکرایەوە، بە هەوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاتبووە ئاراوە و مەرجی سەرەکی ئەوە بوو کە حزبوڵڵا هێرشەکانی بوەستێنێت و لە ناوچەیەکی فراوانی باشووری لوبنان بکشێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشترێکی ئەمڕۆ پێنجشەممە،سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ئاکامی هاویشتنی چەند گولە هاوەن لە لایەن حزبوڵڵاوە بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان، ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئاراستەی فڕینی گوللەکان نیشانی دەدات هێرشەکە لەلایەن ڕێکخراوی حزبوڵا ئەنجام دراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)