🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە دێربی پایتەختدا یانه‌ی زەورا لە یانه‌ی تەڵەبەی بردەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/06 02:44

بەغدا – INA

یانه‌ی زەورا بە ئەنجامی (١-٠) بەسەر یانه‌ی تەڵەبەدا سەرکەوت، لە یاریی دێربی پایتەخت (بەغدا) کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سی و سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێ بەڕێوەچوو.

تاکە گۆڵی زەورا لە لایەن حەسەن عەبدولکەریم لە خولەکی (٢٥) تۆمارکرا.

بەم سەرکەوتنە، زەورا کۆی خاڵەکانی بۆ ٦٢ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی چوارەم دێت، لە کاتێکدا تەڵەبە لەسەر ٦١ خاڵ مایەوە و بۆ پلەی پێنجەم پاشەکشەی کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)