ئەنبار-INA
ئەمرۆ هەینی ، نئواس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئەنبار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ئاو کە لە سووریاوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، سەرجەم ئامادەکارییە مرۆیی و لۆجستییەکانیان تەواو کردووە و پلانی فریاگوزارییان بۆ پاراستنی ناوچەکانی سەر ڕووباری فورات لە پارێزگای ئەنبار دان.
ئاماژەی بەوەشکرد : تیمەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان و پۆلیسی ئەنبار لە ناوچەکانی قائیم،و ڕوممانە،و ڕاوە،و حەدیسە و هیت لە ئامادەباشیدان تاوەکو شەپۆلە ئاوییەکە لە ڕێگەی بەنداوی حەدیسە و دەریاچەی حەبانییەوە بە سەلامەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت.
شاکر،دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هیچ مەترسییەکی ڕاستەوخۆ نییە، تەنها وەک ڕێوشوێنی خۆپارێزی دوو پردی مەلەوانی لە ناحیەی عوبێدی بە کاتی ڕاگرتوون بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.