بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، خالید مەلا، سەرۆکی دامەزراوەی یەکێتی زانایانی عێراق، پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و خێزانی ڕۆژنامەوانی کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقییەوە.
مەلا لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکایەتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ڕۆژنامەوانانی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی دەزگاکە دەکەین،بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقیە، و ئەو مینبەرە نیشتمانییەی کە بۆ چەندین دەیەیە هاوڕێی کاروانی عێراقییەکان بووە و شایەدی وەرچەرخانە شارستانی و کولتوورییەکانیان بووە.
دەشلێت: لەم مێژووە دێرینەدا، دەستخۆشی لەو هەوڵە دڵسۆزانە دەکەین کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و کادیرەکانی دەیدەن لە پێشکەشکردنی پەیامێکی ڕاگەیاندنی پیشەییانە کە خاوەن بەرپرسیارێتی و نیشتمانپەروەرییە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ تۆڕەکە و سەرجەم کارمەندانی ئەم دامەزراوەیە دەخوازین لە کاروانی خزمەتکردن بە وشەی ڕاستگۆ و دۆزی نیشتمانی.