🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا و لوبنان باس لە دۆخی ئاگربەست دەکەن

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/02 22:38

ڕۆژی شەممە ڕودۆڵف هەیکەل فەرماندەی سوپای لوبنان لەگەڵ ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی جۆزێف کلیەرفیڵد کۆبووەتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی سوپای لوبنان، هەیکەل و کلیەرفیڵد، لە بەیروت بارودۆخی ئاسایشی لوبنان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

ژەنەڕاڵ کلیەرفیڵد سەرۆکایەتی لیژنەیەکی چاودێری ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەکات.

سوپای لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی سوپای لوبنان و پێویستی پشتیوانیکردنی لەم قۆناغەدا کردووەتەوە.

ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە 16ی مانگی چوار بە نێوەندگیری ئەمەریکا ڕاگەیەندرا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری ئەمەریکا کۆبوونەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)