بەغدا – INA
ئەمڕۆ هەینی نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری بۆ كرێكاران و پاراستنی مافەكانیان دووپات كردەوە.
لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێریی كردبوو، سەرۆك ئامێدی ڕایگەیاند : گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای باشی خۆم ئاراستەی كرێكارانی بەشەرەفی عێراق،پیاو و ژنان، بنیاتنەرانی میللەت و دەستە دڵسۆزەكانی دەكەم، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە، كە بە ئیرادە و دڵسۆزی خۆیان لە گەشتی بیناسازی و پێشكەوتنی خۆیان بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە شانازییەوە خەبات و قوربانیدانەكانیان بۆ كەرامەت و دادپەروەری و مافە كرێكارییەكان لەبیر ناكەین، جەختی لەوە كردەوە پشتیوانی تەواومان بۆ هەموو شتێك كە مامەڵەی دادپەروەرانەیان مسۆگەر دەكات، مافە ڕەواكانیان دەپارێزێت، بارودۆخی كاركردنیان باشتر دەكات، هەروەها ژینگەیەكی سەلامەت و شكۆمەندانە بۆ بەشدارییە گەورەكانیان دابین دەكات.