بەسرا – INA – محەمەد ناسر
پارێزگای بەسرا، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە وەرگرتنی یەکەم وەجبەی بەروبوومی جوتیاران و وەرزێڕان کرد.
بەهائەدین فەرید مازی، بەڕێوەبەری سایلۆی بەسرا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بەپێی ڕێنماییەکانی ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی و ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرا، وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنم لە بەسرا کرایەوە".
ههروهها ئهوهیش وت: "سایلۆی بەسرا ئەمڕۆ دەستی کردووە بە وەرگرتنی یەکەم بڕی گەنمی جوتیاران و وەرزێڕان"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پلانی بەبازاڕکردنی پارێزگاکە وەرگرتنی ٣٤ هەزار تۆن لە بەروبوومی گەنم لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەگەری ڕێژەیەکی کەم لە زیادبوون".
لە کۆتاییدا وتی: "سایلۆی بەسرا تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرگرتنی بەروبوومی گەنم تەواو کردووە تا دەگاتە ئەوپەڕی توانای کۆگاکردنی خۆی".