🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترەمپ: دەست دەكەین بە لەناوبردنی ئەو مینانەی كە ئێرانییەكان لە گەرووی هورمز چاندیتیان.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 17:20

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دووپاتیكردەوە كە زۆربەی خاڵەكانی ڕێككەوتن لە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباددا گەیشتوونەتە ئاستێك و ڕایگەیاند كە تاكە پرسی گرنگ كە دۆسیەی ئەتۆمییەكە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە.

ترەمپ لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ڕاستی كۆمەڵایەتی خۆیدا وتی : زۆربەی خاڵەكانی ڕێككەوتن لە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباددا گەیشتووەتە سەر، ئاماژەی بەوەشكرد ئێران بەڵێنی كردەوە گەرووی هورمز بەڵام بە ئەنقەست نەیتوانی بەڵێنەكەی جێبەجێ بكات، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی و نائارامی لە زۆرێك لە وڵاتان.

ووتیشی: ئێران ئامادە نییە دەستبەرداری تەماحە ئەتۆمییەكانی بێت.

ڕوونیشی كردەوە : زانیاریم لە ڤانس و ویتكۆف و كوشنەرەوە وەرگرت سەبارەت بەو كۆبوونەوەیەی لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەچوو، كە زۆربەی خاڵەكان لەسەری ڕێككەوتن، بەڵام تاكە خاڵێكی بەڕاستی گرنگ كە دۆسیەی ئەتۆمییە، لەسەری ڕێكنەكەوتن.

ئاماژەی بەوەدا : كە هێزی دەریایی ئەمریكا دەست بە گەمارۆدانی هەموو ئەو كەشتییانە دەكات كە هەوڵی چوونە ژوورەوە یان دەرچوون لە گەرووی هورمز دەدەن، ئاماژەی بەوەشكرد كە كردەوەكانی ئێران لە گەرووی هورمز ڕەشبگیری لە دژی جیهان پێكدەهێنێت و سەركردەكانی جیهان بە تایبەت لە ئەمریكا هەرگیز ملكەچی ڕەشبگیری نابن، ترەمپ ووتیشی: هێزی دەریایی خۆمانم ڕاسپاردووە كە بەدواداچوون و ڕێگری لە هەر كەشتییەك لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان بكات كە پارە بدات بە ئێران، هەر لایەنێك پارەی نایاسایی بدات بە ئێران، ڕێی تێپەڕاندنی سەلامەتی بۆ نادرێت لە دەریا بەرزەكاندا.

ووتیشی: دەست دەكەین بە لەناوبردنی ئەو مینانەی كە ئێرانییەكان لە گەرووی هورمز چاندوویانە و هەر ئێرانییەك لە كاتی ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی مینەكانمان لە گەرووی هورمز تەقەمان لێ بكات، دەتەقێنرێتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، گەمارۆدانی هێزی دەریایی ئەمریكا بۆ سەر گەرووی هورمز بەم زووانە دەستپێدەكات و وڵاتانی دیكەش ڕۆڵیان دەبێت لەم گەمارۆدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)