🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سێنتکۆم: هێزەکانمان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆی تەواوی دژ بە ئێران

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/05 21:08

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی هەینی ڕاگەیاندنێکی ئێرانی بە درۆ خستووەتەوە.

سێنتکۆم دەڵێت ئەو ئیدیعایەی ئێران کە گوایە لە کەنداوی عومان تەقەی هۆشداری لە کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکا کردووە و فشاری بۆ کەشتییەکە بردووە بەرەو زەریای هیندی بگەڕێتەوە "ڕاست نییە".

سێنتکۆم دەڵێت ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە هێزەکانی ئێران " هیچ هێرشێک یان تەقەیان نەکردووە لە کەشتی هێزی دەریایی ئەمەریکا."

لەشکری ئەمەریکا دەشڵێت ئەنجامدانی کارێکی وەها " سەرپێچییەکی بەرچاوی ئاگربەستەکەیە.هێزەکان بەردەوامن لە چالاکی ئازادانە لە ئاوەکانی ناوچەکەدا و لە هەمانکاتیشدا گەمارۆی بەردەوامی دژی ئێران بە تەواوی جێبەجێ دەکەن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)