🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستەی گومرگ بۆ بەهێزکردنی چاودێری و وەڵامدانەوە سیستەمی هێڵی 911 ی کاراکرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/05 21:32

بەغداد -INA

ئەمرۆ هەینی،دەستەی گشتی گومرگی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند کە سەرکەوتووانە سیستەمەکانی خۆی لەگەڵ "بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵ و وەڵامدانەوەی ناوەندی (911) لە وەزارەتی ناوخۆ بەستووەتەوە، و ئەم هەنگاوە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ ئەنجام داوە بە ئامانجی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەم ڕێکارە نوێیە تەنیا بەستنەوەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو چەند ئامانجێکی ستراتیژی لەخۆ دەگرێت:

وەک بەستنەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی گومرگی بە هێڵی (911) بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا و 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بەدەنگ سکاڵا و تێبینییەکانی هاووڵاتیانەوە بچن.

هەروەها بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری زیرەک و ڕێکخستنی کارەکان لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی خێرای زانیاری لە نێوان دامەزراوەکاندا، و بەرزکردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ پاراستنی ئابووری نیشتمانی،و دابینکردنی ئاسایش، و ڕێگریکردن لە حاڵەتە لەناکاوەکان.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : دەستەی گومرگ سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کردووە کە لەم پرۆژەیەدا کاریان کردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم کارە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە و چاودێری وردتر لە دامەزراوە حکومییەکاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)