به‌غدا - INA - ویسام مه‌لاسه‌فوان جه‌رجـه‌ری، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان و ئاماده‌باشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌م له سبه‌ینێدا پشتڕاستكرده‌وه.جه‌رجـه‌ری له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) ڕایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ڕێككاره لۆجستییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی شه‌شه‌مدا ته‌واوكراون."وتیشی: "سه‌رۆكی ته‌مه‌ن (به‌تەمەنترین په‌رله‌مانتار) ئاگاداری ئه‌و ڕێككارانه بووه كه له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ دانیشتنی سبه‌ینێ گیراونه‌ته‌به‌ر."ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "دانیشتنه‌كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه، كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ سوێندی ده‌ستووریی په‌رله‌مانتارانی خولی شه‌شه‌م، پاشان سه‌رۆكی ته‌مه‌ن داوا ده‌كات كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م پێشكه‌ش بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت."ڕوونیشیكرده‌وه كه "ده‌بێت له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ڕێككار و بڕگه‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه ته‌واو بكرێن"، جه‌ختیشی كرده‌وه كه "دانیشتنه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و ڕێگه به میوان و ڕۆژنامه‌نووسان نادرێت بچنه ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه."پێشتر و هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی كرانه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت.فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن له راگه‌یندراوێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) وه‌ریگرتووه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه ڕێكخستنی و ته‌كنیكییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی كرانه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان كۆتایی پێهێناوه، كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات."