بەغدا - INA ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە و وازی لە کورسییەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران هێناوە.تەها لە راگهیندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاویكردهوه، ڕایگەیاند: "دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە و دەستبەرداری کورسییەکەی بووە لە پەرلەمان."بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، کۆمیسیۆن ڕوونی کردووەتەوە کە کاندیدی داهاتوو بۆ پڕکردنەوەی کورسییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک جێگرەوەی ڕێبوار تەها، کاندید "هەڵۆ قادر ئەحمەد حەسەن جابری"یە.